خالید موحەممەد صاڵح؛ لقمان صمد خضر
پوخته
خێزان قوتابخانەى پێگەیاندنی هەموو تاکەکانە و گەورەترینمەڵبەندی پەروەردەکردنیشە، بۆ ئەوەى تاکێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
خێزان قوتابخانەى پێگەیاندنی هەموو تاکەکانە و گەورەترینمەڵبەندی پەروەردەکردنیشە، بۆ ئەوەى تاکێکی بەسوود و بەهرەمەند وکارامە بەرهەمبێت، دەبێت گرنگی بەخێزان بدرێت و ڕۆڵ وکاریگەرى بۆ بگەرێنرێتەوە و بکرێتە چەقی پەروەردە و پێگەیاندن لەناو کۆمەڵگەدا، ئەمەش لەپێناو پەروەردەکردنێکی دروستى تاک وپاراستنی کۆمەڵگە.لە ئێستادا خێزانى کوردی بەشێوەیەکی گشتی لە بوارێکی ناهەموارو شپرزەدایە و زۆرێک لە ئەرک و ڕۆڵی سەرەکى خۆی لەدەستداوە،کە بریتیە لە پەروەردە و پێگەیاندن و فێرکردن و پێشکەشکردنیتاکێکی باش بە کۆمەڵگە، لەدەستدانی ئەم ڕۆلەش مەترسی وقەیرانێکی گەورەیە و پێویستی بە چارەسەرکردن هەیە.لەم توێژینەوەیەدا تیشک خراوەتە سەر ئاڵەنگارییەکانی بەردەم خێزانلە کۆمەڵگەى کوردستانى، ئەو ئاڵەنگاریانەى پێویستە بۆڕووبەڕووبوونەوەیان خێزانەکان ئامادەبن و نەکەونەژێر شاڵاو وهەژموونییانەوە، هەروەها بەکورتی باس لە دیدی ئاینی پیرۆزى ئیسلامکراوە سەبارەت بەم ئاریشانە و دید و چارەسەرى پێویستیان بۆخراوەتە ڕوو. لە توێژینەوەکەدا ئاڵەنگارییەکان پۆلێن کراون بەسەرسێ ئاستی جیاوازدا، ئاستی جیهانی و هەرێمی، ئاستى کۆمەڵگەىکوردستانى، ئاستی ناو خودی خێزان لە کوردستاندا، ئەمەش لە پێناوباشتر ڕوونکردنەوە و شیتەڵکردنی زانستییانەى باس و بابەتەکانی ناوتوێژینەوەکەدایە.